
باسک نێت
له ئێستادا دوای ناردنی پاره‌ی پێویست له به‌غداوه بۆ مووچه‌ی مانگی 2 حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێم خه‌ریكی دابه‌شكردنی مووچه‌یه و واش چاوةڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌وڵه‌كان بۆ مووچه‌ی مانگی 3 ده‌ستپێبكات.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێم سێ كار ده‌كات سه‌ره‌تا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی ته‌كنیكی لیستی مووچه ده‌گه‌یه‌ننه به‌غدا و هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت كه پێشبینی ده‌كرێت بڕه‌كه‌ی له‌نێوان 75 بۆ 85 ملیار دیناربێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه خه‌رجی و داهاتی مانگی دوو ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێته‌وه ، كه ئه‌م سێ خاڵه به‌شێكه له ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




