
رۆژی شەممە (15ـی ئاداری 2025) تال شۆهام، کە یەکێکە لە دیلە ئازادکراوەکانی ئیسرائیل، لە یەکەم چاوپێكەوتنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئیسرائیلی باسی ژیانی خۆی لە نێو کەرتی غەززە کرد و، رایگەیاند
“سەرەڕای هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بەڵام چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس بەردەوام بوون لە دروستکردن و لێدانی توونێلی نوێ.”
شۆهام لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی حەماسەوە لە باشووری ئیسرائیل لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەیان بەدیلگیران.
لە یەکەم ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە تشرینی دووەمی 2023، هاوسەر و منداڵەکانی ئازاد کران. بەڵام ئەو لە 22ـی شوباتی ئەم ساڵ ئازاد کرا.
لەدوای بەبارمتەگرتنی، وەک باسی دەکات بە پشتی پیکئاپ دەیگوازنەوە غەززە و بەنێو خۆشی و چەپڵەڕێزانی غەززەییەکاندا بردوویانەتە نێو یەکێک لە توونێلەکانی کەرتەکەوە.
باسک نێت




