ئابووری

نزیكەی ملیارێک دۆلاری كاش گەیشتووەتە عیراق

بانكی ناوەندیی عیراق: نزیكەی ملیارێک دۆلاری كاش گەیشتووەتە عیراق

ئەمڕۆ، بانكی ناوەندی عیراق، بوژانەوە و بەرزبوونەوەی یەدەگی دۆلاری عیراقی بۆ نزیكەی 80 ملیار دۆلار لە ماوەی مانگەكانی ئەیلول و تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا راگەیاند، هاوكات پەیامێكی دڵنیایی ئاڕاستەی هاووڵاتییان كرد لەبارەی بەردەستبوونی دۆلاری كاش و ئاماژەی بە بەردەوامیی گەیشتنی دۆلاری نوێی لە رۆژانی داهاتوودا كرد.

وتەبێژی بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، كۆی یەدەگی دراوی دۆلار، چ لە هەژماری بانكی ناوەندی بێت یان لە هەژماری حكومەت لە بانكی فیدڕاڵی، لە ماوەی مانگەكانی ئەیلول و تشرینی یەكەمی ساڵی 2026دا باشتر بووە دوای ئەوەی پێشتر بۆ 73 ملیار دۆلار دابەزیبوو، بەڵام ئێستا یەدەگەكە گەڕاوەتەوە بۆ نزیكەی 80 ملیار دۆلار.

وتیشی، دۆخی یەدەگی زێڕ هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و بڕەكەی لە 170 تۆندا ماوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close