ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

بە فەڕمی ڕابەری گشتی بانگهێشتی سوریا دەکرێت

بە فەڕمی ڕابەری گشتی بانگهێشتی سوریا دەکرێت

لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەگەڵ بەڕێز دکتۆر محەممەد ئەبولخەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی سووریا کۆبۆوە.

​لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ئەوقافی سووریا بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد سەردانێکی فەرمی ئەنجام بدات بۆ کۆماری سووریا، بە مەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆ و ئەنجامدانی دیداری باڵا لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد شەڕع، سەرۆک کۆماری سووریا.

​ئەم بانگهێشتنامە فەرمییە ئاماژەیەکی دیارە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوون لەسەر پرسە گرنگەکانی ناوچەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close