وەرزش

فیفا یاسایەکى نوێى لەسەر گۆڕانکارى یاریزانان لە یارییەکاندا ڕاگەیاند

فیفا ڕازیبووە بەشێوەیەکى کاتى گۆڕانکارى یاریزانان لە یارییەکاندا لە سێوە بۆ پێنج گۆڕانکارى زیادبکرێن.

یەکێتى تۆپى پێى جیهان ڕەزامەندى پیشانداوە بە زیادکردنى ژمارەى گۆڕانکارییەکانى یاریزانان لە یارییەکاندا بۆ پێنج گۆڕانکارى لە هەر تیپێکدا، لە پێناوى سەلامەتى یاریزانان، کە پێشتر سێ گۆڕانکارى بوو.

فیفا مەرجێکى بۆ یاسا نوێکەى هەیە، ئەویش دەبێت پێنج گۆڕانکارییەکە تەنیا لە سێ کاتدا جێبەجێ بکرێن، واتە دەبێت تیپەکان دوو گۆڕانکارى بەیەکەوە بکەن، یان لە نێوان کاتى دوو تایمەکاندا گۆڕانکارییەکانیان ئەنجامبدەن.

لە ئێستادا لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا یانەکان دەستیان بە ڕاهێنان بە تەنیا کردووەتەوە، وەک ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنەوەى یارییەکانى ئەم وەرزە و فیفاش خولە ناوخۆییەکانى ئازادکردووە لە جێبەجێکردنى یاسا نوێکەیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close