وەرزش

یارییەکانی ئەمڕۆ یەک شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەک شەممە (١٩)ی تەمووز، ململانێی یانەکان لەچوارچێوەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن.

لەمیانی کێبڕکێکانی هەفتەی (٣٧)ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە، هەردوو یانە تواناکانیان بۆ بردنەوە بەگەڕدەخەن، بەوپێیەی یانەی خانەخوێ هەوڵی گرتنی یەکێک لە پێگەکانی یوروپا لیگ دەدات و یانەی میوانیش هەوڵدەدات یەکێک لەپلەکانی سێیەم یان چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ مسۆگەربکات.

لە ئیتاڵیاش یارییەکانی گەڕی (٣٤)ی کالچیۆ بەردەوامی دەبێت، لە گرنگترینیاندا ڕۆما لە ئۆڵۆمپیکۆ ستادیەم میوانداری ئینتەرمیلانی سێیەمی ڕیزبەندی دەکات.

لە ئیسپانیا کۆتا ڕووبەروبونەوەکانی لالیگا (گەڕی ٣٨) ئەنجامدەدرێن، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە خوان مارتینز مونوێرا میوانداری بەرشلۆنە دەکات، ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزیش لە دی پورتاکی بەرانبەر یانەی لیگانێس دەوەستێتەوە.

پریمەرلیگ (هەفتەی ٣٧)

بۆرنمۆس – ساوزامپتن (٤:٠٠)

تۆتنهام هۆتسپێرێز – لیستەر سیتی (٦:٠٠)

لالیگا (هەفتەی ٣٨)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – بەرشلۆنە (٦:٠٠)

ڤیاڕیاڵ – ئیبار (٧:٣٠)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ بیتیس (٧:٣٠)

غەڕناتە – ئەتلەتیک بلباو (١٠:٠٠)

لیڤانتی – خیتافێ (١٠:٠٠)

لیگانیس – ڕیاڵ مەدرید (١٠:٠٠)

ئیشبیلیە – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

ئوساسۆنا – ڕیاڵ مایۆرکا (١٠:٠٠)

ئیسپانیۆل – سێلتا ڤیگۆ (١٠:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – ڕیاڵ سۆسیداد (١٠:٠٠)

سیریا ئەی (هەفتەی ٣٤)

پارما – سامپدۆریا (٦:١٥)

بریشیا – سپال (٨:٣٠)

فیۆرنتینا – تۆرینۆ (٨:٣٠)

ناپۆلی – ئۆدینێزی (٨:٣٠)

جێنەوا – لیچی (٨:٣٠)

ڕۆما – ئینتەرمیلان (١٠:٤٥)

پریمێرا لیگا

بیلینێنسیس – جل ڤێستی (٩:٠٠)

ڤیتۆریا گیماریش – ماریتیمۆ (١١:١٥)

فا کەپ (نیوەی کۆتایی)

مانچستەر یونایتد – چێڵسی (٨:٠٠)

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close