كەش و هەوا
بارانی به لێزمه به‌ڕێوه‌یه “ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، ناوچه‌كه‌مان له‌ژێر شه‌پۆلی بارانبارین ده‌بێت”

بارانی به لێزمه به‌ڕێوه‌یه
“ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، ناوچه‌كه‌مان له‌ژێر شه‌پۆلی بارانبارین ده‌بێت”
باسک نێت
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارنبارین ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات بە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ناوچەکەمان لەژێر کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین دەبێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەرەتا بە نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز دەست پێدەکات, پاشان لە ڕۆژی دووشەممە، لە کاتەکانی ئێوارە دووبارە شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە, ڕۆژی 1ی 12ی 2026 چەقی بەهێزی کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین دەبێت و سەرجەم ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلە. بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت، هەندێ کات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هه‌یه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، کاریگەریی ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی, بە گوێرەی پێشبینیەکانی ئێستا ماوەی یەک هەفتە ناوچەکەمان لەژێر کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین دەبێت، لەگەڵ نزم بوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەی گەرما و زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 35 کم لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.




