عێراقكوردستانهەواڵ

وتەبێژی حکومەتى عێراق : موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوەو ناكەوێتە چوارچێوەی هیچ گفتوگۆیەكەوە

وتەبێژی حکومەتى عێراق :
موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوەو ناكەوێتە چوارچێوەی هیچ گفتوگۆیەكەوە
باسک نێت
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتى عێراق، دەڵێت، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوەو دەستکاری ناکرێت و ناکەوێتە هیچ گفتوگۆیەکەوە لە چوارچێوەی دۆسیەکانی تردا، ئاماژەی بەوەش دەكات، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگای خۆی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرتاسەری عێراقدا.

عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی دەستنەبردن بۆی، رێنماییەکی پابەندکەری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە.

وتیشی، دۆسیەی موچە لە سەرجەم دۆسیە هاوبەشەکانی تر جیاوازە و ناکرێت بە هیچ گفتوگۆیەکەوە ببەسترێتەوە کە پەیوەندی بە پرسەکانی ترەوە هەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگا و بەرنامەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاساو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و روبەڕوبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سامانە نیشتمانییەکان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close