وەرزش

پاریس سان جێرمان نازناوی جامی فەرەنسای بەدەستهێنا

لەیاریگای ستاد دو فرانس و لەیاری كۆتایی جامی فەرەنسا و بەئامادەبونی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە و نزیكەی 6 هەزار هاندەر هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و سانت ئیتیا بەیەك گەیشتن

  دوای وتنەوەی سرودی نیشتمان یاریەكە دەستی پێكرد و لەگەڵیدا هێرشەكانی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەستی پێكرد و لەدەقیقەی 14 مباپێ بەخێراییەكی زۆر بەرگریكارانی سانت ئیتیان بڕی و شوتێكی ئاراستەی گۆڵ كرد و گۆڵچی بەرپەرچی دایەوە و نەیمار داسیلڤای بەرازیلی توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات  دوای ئەوە یاریەكە توندو تیژی زۆری بەخۆوە بینی بەتایبەت لەلایەن یاریزانانی سانت ئیتیان و بەهۆیەوە كیلیان مباپێ تووشی پێكانێكی قورس بوو دوای ئەوەی لەلایەن لویك پیرانی كاپتن لێدراو و دوای گەرانەوە بۆ ڤار ناوبژیوان لەدەقیقەی 31 ئەو یاریزانەی بەكارتی سور كردە دەرەوە كە دوا یاری خۆی بوو لەكاروانی یاریكردنی و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە پێشكەوتنی یانە پاریسیەكە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات 

لەگێمی دووەمدا راهێنەری سانت ئیتیان چەند گۆڕانكاریەكی ئەنجامدا بەئامانجی یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە و چەندین جاریش مەترسی لەسەر گۆڵی كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی دروست كرد بەڵام هیچ كام لەو مەترسیانە نەگەیشتنە ئەنجام  لەبەرامبەردا نەیمار و هاورێكانی بەردەوام بوون لەهێرش كردن لەپێناو تۆمار كردنی گۆڵی دووەم بەهەمان شێوە ئەوانیش سەركەوتوو نەبوون و دواجار یاریەكە بەبردنەوەی پاریس سان جێرمان بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و بۆ جاری 13 مین لەمێژوی خۆیاندا نازناوەكەیان بەدەستهێنا و یاریزانان و دەستەی هونەری ئەو یانە پاریسییە وەك پاڵەوان جامی نازناوەكەیان بەرز كردەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close