وەرزش

خشتەى یارییەکانى ئەمشەوى خولى ئەوروپا ببینە

خشتەى یارییەکانى ئەمشەوى خولى ئەوروپا ببینە

ئەمشەو لە خولى ئەوروپا، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد و ئینتەر میلان لە یاریگاى خۆیاندا یارى دەکەن و خیتافیش دەبێتە میوانى ئەیاکس.

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ٣٢ى خولى ئەوروپا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت و ٥٥ خولەک چەند یارییەک دەکرێن، لە دیارترینیاندا، ڕۆما دەبێتە میوانى جینت و بایەر لیڤەرکوزنیش لە دەرەوەى یارگاى خۆیدا، بەرامبەر پۆرتۆ یارى دەکات.

کاتژمێر ١١ى شەویش سەرجەم یارییەکانى تر دەکرێن، ئارسناڵ لە یاریگاى ئیمارات، میواندارى ئۆڵیمپیاکۆس دەکات و مانچستەر یونایتدیش لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى کلۆب بروج دەبێتەوە.

هەروەها ئینتەر میلانى ئیتاڵى لە یاریگاى خۆیدا و بەبێ ئامادەبوونى هاندەران، بەرامبەر لۆدۆگۆریتس یارى دەکات و خیتافیش دەبێتە میوانى ئەیاکس ئەمستەردام.

بەنفیکا و شاختار لە یاریگاى دا لوزى تایبەت بە یانەى یەکەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و سیڤیلیە لە یاریگاى ڕامۆن سانشێز بیزخوان، میواندارى کلوج دەکات، سیڵتیکیش لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى کۆپنهاگن دەبێتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close