وەرزش

بەفەرمى یارییەکەى نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلى لە چامپیۆنز لیگدا بەبێ ئامادەبوونى هاندەران بەڕێوەدەچێت

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ڕایگەیاند، یارییەکەیان بەرامبەر ناپۆلى لە گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە ١٨ى ئەم مانگەدا بەبێ ئامادەبوونى هاندەران بەڕێوەدەچێت لە یاریگاى کامپ نۆدا، کە لە یارى چووندا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

بەرشەلۆنە ڕوونیکردووەتەوە، بڕیارەکە بەهۆى مەترسیەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە دراوە، کە تا ئێستا لە ئیسپانیادا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و ٣٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دووشەممەش بڕیاردرا یارى نێوان پاریس سان جێرمان و دۆرتمۆند لە هەمان قۆناغى چامپیۆنز لیگدا، بەبێ ئامادەبوونى هاندەران لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوەبچێت، هەروەها لە هەفتەى ڕابردووشدا بڕیاردرا یارییەکەى نێوان ڤالانسیا و ئەتلانتا لە هەمان خولدا لە یاریگاى مێستایا بەبێ هاندەر بکرێت، کە ئەمشەو کاتژمێر ١١ بەڕێوەدەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close