وەرزش

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەى ناپۆلی و بەرشەلۆنە بە گۆڵێک یەکسان بون

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەى ناپۆلی و بەرشەلۆنە بە گۆڵێک یەکسان بون.

لەمیانی یارییەکانی چونی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ، یانەى ناپۆلی ئیتاڵی لەناو یاریگاى سان پاولۆ میوانداری یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی کرد.

یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات، گۆڵەکەى ناپۆلی مێرتینز کردی و گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش گریزمان تۆماریکرد.

بەوەش یاریی گەرانەوە کە بریارە 19ی مانگی سێ لە کامپ نو ئەنجام بدرێت ناسنامەى ئەو یانەیە دیاریی دەکات کە دەگاتە قۆناغی هەشت تیپی.

لە یاریی گەرانەوەدا ڤیدال بەهۆی وەرگرتنی کارتی سور و بۆسکێچیش بەهۆی کەڵەکەبونی کارتە زەردەکانیەوە بەرامبەر ناپۆلی ناتوانن یاریی بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close