وەرزش

ڕیاڵ مەدرید جۆرى پێکانەکەى کۆرتوا و مارسیلۆى ڕاگەیاند

ڕیاڵ مەدرید جۆرى پێکانەکانى کۆرتوا و مارسیلۆى ڕاگەیاند و بە گوێرەى ڕاگەیاندنەکانیش بەرامبەر مانچستەر سیتی یارى ناکەن.

یانەى ڕیاڵ مەدرید لە دوو ڕاگەیەندراوى جیادا لە تویتەر بڵاویکردەوە، تیبۆ کۆرتواى گۆڵچى سەرەکى و مارسیلۆ دا سیلڤاى بەرگریکارى یانەکەى توشى پێکان بوون.

ڕیاڵ مەدرید ڕوونیکردووەتەوە، پێکانەکەى کۆرتوا لە ماسولکەى قاچى چەپیدایە و لە چاوەڕوانى بەرەوپێشچوونى پێکانەکەیدان، هەروەها پێکانەکەى مارسیلۆش لە ماسولکەى دووسەرى ڕانى چەپیدایە.

ڕیاڵ مەدرید ماوەى دوورکەوتنەوەى هەردوو یاریزانەکەى ئاشکرانەکردووە، بەڵام ڕۆژنامەى مارکا ئاماژەى بەوە کردووە، کۆرتوا و مارسیلۆ ناتوانن بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر مانچستەر سیتى بکەن، کە ١٧ى ئەم مانگە لە یارى گەڕانەوەى چامپیۆنز لیگدا بەڕێوەدەچێت، ئەمە لە کاتێکدایە سێرجیۆ ڕامۆسى کاپتنیش بەهۆى وەرگرتنى کاتى سورەوە بۆ ئەو یارییە ڕاگیراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close