وەرزش

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ژمارەى یاریزانە فرۆشراوەکانی بەرشەلۆنە زۆر بوون

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە، ژمارەى یاریزانە فرۆشراوەکانی بەرشەلۆنە زۆر بوون.

ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرباری وەستانی سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپا، یانەکانی توشی قەیرانی دارایی گەورە کردوەو پێشبینی دەکریت یانە گەورەکان ناچار بن دەسبتەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیان ببن.

رۆژنامەى میرۆری بریتانی ئاماژەى بەوەداوە کە بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لە ژێر چاودێری یانەکانی ئینگلتەران.

هەریەک لە یاریزانان ئارتۆرۆ ڤیدال و راکیتیچ و ئۆمتیتی و سیمیدۆ و کۆتینیۆ لە ریزی ئەو یاریزانانەن کە لەلایەن یانەکانی ئینگلتەراوە گرنگیان پێ دەدرێت.

یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهۆی فرۆشتنی ئەو پینج یاریزانە بری 100 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوێت بۆ ئەوەى کێشە داراییەکانی خۆی پێ چارەسەر بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close