نوسەران

هاوارێک بۆ داخستنی مزگەوتەکان

هاوارێک بۆ داخستنی مزگەوتەکان
دەنگی تەکبیری اللە ‌‌آکبر نابیستین
ناڵەی میمبەرەکان دێ بۆ سەدای حەق
میمبەر چۆڵ، ناخ پڕمەی گیان.
دڵى موسلمان بۆ نركەى دەرگای مزگەوتە داخراوەكان
سيماى پاکی و بۆنی گوڵاوی لێ دەتکێ
ئەو دڵانەی تامەزرۆیی لێیانەوە دەڕژێ.
بەڕووى هەزاران دڵی تینووی سوجدەیەک
بۆ نوێژی هەستانەوە ڕۆح لەسەودايە.
چ میحنەتێكى تاڵ و بەسۆیە؟
لەهەگبەى ژين و ئەم دنيا بەرفراوانەدا
مرۆڤەكان دەناڵێنن بەدەست ستەمی ستەمکارانەوە
هێورهێور دەتلێنەوە لەم دوور مەودایە.
لەگەڵ شەڕی بەناو ڤایرۆسدا
شەڕی هزرو ئایدیایە دژ بەمرۆڤایەتی….
چۆكيان بەجيهان شل کرد….
گەماڕۆى ئەم سوپا ناديارو سیناریۆیەدا
لەگەردەنى پادشا و گەدا شۆڕکرد
كۆڕۆنا…..ئەو دێوەزمەى هات
لەمانگى سێدا بوو بەزيان بۆ ژيان.
لەگەڵ هەناسەدا…..
تەپ و تۆزى ئەو غەفڵەتيەى دڵى هەمووانی ڕاچڵەكاند
نە سوورەتى، نەدەنگى،
هەرچى بێ ئاگا بوو
هات بۆ گۆڕەپانی ململانێ و
وەك گەڕيدە و بێ ماڵ و باڵ بوو
كۆڤيد 19 هەناسەيەكى تەزيووى ئەو ديوو سنوورى نادياربوو
ئەو ئارامى نەيهێشت
ئازاری بەناخی هەمووان چەشت
وەك پڕوشە هەراسان بووين بەدەست سيناريۆکانى لەقاڵب دراو
چ فیلمێكى سامناكە جيهان نەخۆشکەوتووە؟
ئازارى ناخ و
هەتوانى برينە
نازانین چ مەخلوقێکە؟
لەم نەسيمى بەهارەدا
هات و ژيانى پڕ كرد لەخەم و
گوڵەکانی سیس کردو گۆنایان هەر ئەسرينە
وڵاتانى زلهێز بەتيرى ژهراوى خۆيان
لەم غەرقى تاوان و نائومێدیەدا
سەرەتایەكى تاريكى مرۆڤايەتى
لەسەرپێچى و یاخی بووندا لەزاتى بيرؤزى خودادا سەرگەردانين…..
كۆرۆنا وەك جەستەيەكى بێ بوون
دنياى لەئامێز گرتوو
خۆى بەدامێنى بەهاردا هەڵواسى
بەدياریەوە دانيشتووين
وەك هەناسەیەكى زەبوون
لەفەوزاى ئەم چەند و چوونەدا
گومڕايى مرۆڤى سەركەش و بەيارى ئەم و ئەو سەراپا
ڕۆچوون…

هیدی هه‌ولێری

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close