ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامینوسەران
ئەندازیاری حوکمڕانی ئیسلامی لەکوردستان لە (داڤۆس)ی ڕۆژهەڵاتە

ئەندازیاری حوکمڕانی ئیسلامی لەکوردستان لە (داڤۆس)ی ڕۆژهەڵاتە
نزار کەمال✍️باسک نێت
بزووتنەوەی ئیسلامی وەک هێزێکی خاوەن مێژووی ڕەسەنی کاریگەر و یەکەمین هێزی سیاسی کاریگەری ئیسلامی لەقۆناغێکی گرنگی مێژوویی بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەی هاتە بوون و یار و نەیار گەواهی ئەو ڕاستیە دەدەن کە بزووتنەوە توانی شۆڕشی کوردی و تەنانەت دۆزی نەتەوەکەی بباتە قۆناغێکی گرنگ و لەڕووی سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی و تەنانەت میدیاییش کورد و ئاڵەنگاریەکانی بەجیهان بەگشتی و جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی ناساند و لۆبی بۆ وەرگرتنی مافی خۆسەر بۆ باشووری کوردستان کرد و سەرەنجام وەک یەکێک لە کاریگەرترین حەوت هێزی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ڕۆڵیان هەبوو لە ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکە .
کاریگەریە بەهێزەکانی بزووتنەوە هەرزوو بووە هۆکاری دروستبوونی چەندین نەیاری ناوخۆیی و دەرەکی و تاسەرەنجام بزووتنەوە بەپیلانێکی ستەمکارانەی ناوخۆیی و دەرەکی خەرق کراو دواجار پەرتەوازە بوو ، بەوەشەوە نەوەستان و بە بەرنامەیەکی نا ئاکاریی بەرگی تیرۆری بەبەردا کرا و هێزە کوردیە ڕەسەنەکەی کوردستان لەچەک داماڵرا و میراتی ئەو هەموو سەروەری و خوێنەیان بە خەڵکانی دەستەمۆ و بێ ڕۆڵ بەخشی و بزووتنەوە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستان ئاوت کرا .
زۆری ویست تا ئەم هێزە دڕک و داڵی درۆ و بوهتان و پلانی نەیارانی لە باڵای زرافی بکاتەوە و بۆ ئەمەش حیکمەت و دانایی ڕابەرێکی لێهاتووی وردبین و کارچاکی وەک مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیزی دەویست کە ڕیشی ڕەشی لەپێناویدا سپی بکات و لەکەند و لەند و دڕک و خاری ڕێگا بزووتنەوەکەی لابدا و بیکاتەوە خاوەنی ئەو ڕۆڵەی کەهەمووانی لەڕۆژگاری خۆیدا سەراسیمە کردبوو .
ئەو( 30 ) ساڵ لەمەوبەر و لەناو دەیان بیری جیاواز تەنانەت لەناو حیزبەکەی خۆشی ، بیری دەوڵەتداری و دامەزراندنی حکومەتە خۆجێییەکان و هێزی نیضامی هەبووە و لەگەرمەی جەنگی ناوخۆدا بیری جێبەجێکردنی یاسا و داکوتینی پایەکانی دەوڵەتی مەدەنی هەبوو.
ئێستاش هەنگاوە سیاسی و دیبلۆماسیە نوێیەکانی پیاوە باڵابەرزە ڕشد و لێهاتووەکە وای لێدەخوێنرێتەوە کە حیزبەکەی گەیاندبێتە کەناری ئارامی و ڕۆڵی حیزبەکەی لە ئایندەی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش نوسیبێتەوە ، هەرچی ڕۆڵی خۆی و بزووتنەوەکەشی هەیە وەکو جەمسەرێکی کاریگەری دبلۆماسی و سیاسی لە گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا بەم جۆرە هەنگاوە دبلۆماسیانە ئەوەمان نیشان دەدات کەئایندەیەکی ڕوونی هەیە و بانگهێشتنامە فەرمیەکەی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دیدار و کۆڕەبەندی ئەنتالیا ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەم کەسایەتیە سیاسیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی فەرمانڕەوایی حیزبەکەی گوێلێگیراوە و بۆچونەکانی جێگەی تێڕامان و هەڵوێستە لەسەر کردنن و ناکرێ لە ئایندەی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دید و ڕۆڵی ئەم جۆرە کەسایەتیانە نادیدە بگیرێت.




