ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستان
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەنتالیا زنجیرەیەک دیداری سیاسی ئەنجام دەدات

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەنتالیا زنجیرەیەک دیداری سیاسی ئەنجام دەدات
لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لە تورکیا، بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، چاوی بە چەندین سەرکردە و کەسایەتیی باڵای سیاسی کەوت. لە دیدارەکاندا، ڕابەری گشتی لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، و کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە. جگە لەوانەش، لەگەڵ چەندین کەسایەتی و بەرپرسی دیکەی بەشداربووی کۆڕبەندەکە گفتوگۆی لەبارەی پرسە سیاسییەکان کرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




