جیهانهەواڵ

هاکان فیدان: ئیسرائیل پلانی هەیە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا ئەنجامبدات و دروزەكانی كردووە بە بیانوو

هاکان فیدان:
ئیسرائیل پلانی هەیە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا ئەنجامبدات و دروزەكانی كردووە بە بیانوو
باسک نێت
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا:
ئیسرائیل سیناریۆیەکی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی سوریا.
ئیسرائیل پاراستنی دروزەکانی كردووە بە بیانوو بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی سەربازی لە سوریا.

ئیسرائیل پشتیوانی لە یەکێک لە خێڵە دروزەکان دەکات لە باشوری سوریا.
ئیسرائیل هەفتانە چەک و تەقەمەنی بۆ خێڵێکی دروز لە سوریا دەگوازێتەوە.
دوو خێڵی دروز لە باشوری سوریا پشتیوانی حکومەتی سوریا دەکەن و ئیسرائیل رەتدەکەنەوە.

ئیسرائیل بە پشتیوانیکردنی یەکێک لە خێڵە دروزەکان هەوڵی گێچەڵكردن بە سوپای سوریا دەدات.

هاوپەیمانە ناوچەییەکانمان و ئەمریکا و ئەوروپامان لەم سیناریۆیە چاوەڕوانكراوەی ئیسرائیل لە سوریا ئاگادار کردووەتەوە.

هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ململانێکان و زیادبوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەڵویستی تورکیا لە ناوچەکەیدا بە دڵی هەندێک هێز نییە، لە پێشیانەوە ئیسرائیل، کە فشارێکی توند دەكات لە ڕێگەی گروپە لۆبیەکانی ئەمریکاوە.

ئێمە گەلێکین کە ئێستا مانای شەڕ دەزانین؛ تەنانەت رەنگە شەڕ بووبێتە پیشەمان، ئێمە زۆر شەڕمان کردووەو هێشتا بەردەوامین.
لە خودا دەپاڕێینەوە کە لە شەڕ رزگارمان بکات، بەڵام کاتێک باس لە شەڕ دەکرێت، دڵنیابن، پرسیارمان لەبوارێكدا لێدەكرێت كە زۆر بە باشی دەیزانین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close