شەڕ و پێکدادانی هاندەرانی دوو تیپ لە وڵاتی غینیا زیاتر لە 100 کوژراو و دەیان برینداری لێدەکەوێتەوە.
باسک نێت
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی ” نزیریکۆر” ی باشوری رۆژهەڵاتی غینیا، لەپاش تەواوبوونی یارییەکی تۆپی پێ، هاندەرانی هەردوو تیپ دەبێتە شەڕو ئاژاوەیان و زیاتر لە 100 کەس لە هاندەران و یاریزانان دەکوژرێن و دەیانکەسی دیکەش بریندار دەبن.
ئاژانسی هەواڵی ” فرانس پرێس” لەزاری سەرچاوەیەکی پزیشکی ناوچەی ” نزیریکۆر”وە بڵاویکردووەتەوە کە زیاتر لە 100 کەس لەشەڕی نێوان هاندەرانی هەردوو تیپەکەدا کوژران و دەیانکەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە