وەرزش

محەمەد صلاح بە سێ ئیمۆجى داهاتووى لە لیڤەرپوڵدا ڕوونکردەوە

محەمەد سەڵاحى میسڕى بە بڵاوکردنەوەى سێ ئۆمۆجى پێکەنین دەنگۆى ڕۆیشتنى لە لیڤەرپوڵ ڕەتدەکاتەوە.

تۆڕى سکارى سپۆرتى بەریتانى ئاماژەى بە ئەگەرى فرۆشتنى محەمەد سەڵاحى هێرشبەرى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى کردووە لەلایەن یانەکەیەوە لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى داهاتوودا.

سکاى سپۆرت هەواڵەکەى لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئینستەگرام بڵاوکردووەتەوە و سەڵاحیش بە کۆمێنتێک وەڵامى داوەتەوە و بە بڵاوکردنەوەى سێ ئیمۆجى پێکەنین هەواڵەکەى ڕەتکردووتەوە.

سەڵاحى ٢٧ ساڵ، لە دوو وەرزى ڕابردوودا گۆڵکارى پریمەر لیگ بوو لەگەڵ لیڤەرپوڵدا و لەم وەرزەشدا تا ئێستا ١٦ گۆڵى لە هەمان خولدا تۆمارکردووە و لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندیەکەدان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close