وەرزش

ڤیدیۆ.. لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە بەرشەلۆنەى بردەوەو پێشەنگی گرت

یانەی ریال مەدرید یاری کلاسیکۆی ئیسپانیای لە بارسێلۆنا بردەوە و پێشەنگی خولی ئیسپانیای گەڕاندەوە دەستی خۆی.
ئێل کلاسیکۆ لە کەشێکی باراناویدا دەستیپێکرد، یارییەکی پڕچێژ و بەهێز پێشکەشی بینەران و ئامادەبووانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا، یانەی ریال مەدرید بە شایستەیی سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە و گەڕایەوە پلەی یەکەمی خولەکە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە بارسێلۆنا هێنا.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هەردوو تیپ ئاستیان لەیەکەوە نزیکبوو، چەندین هەلیان بەفیڕۆدا، کەسیشیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و بەبێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت.
لە نیوەی دووەمدا ئاگر لە کلاسیکۆ بەردرا، هەلەکان بە کۆمەڵ دروستدەکران و هێرشبەرانیش بەهەمان شێوەی گێمی یەکەم بەردەوامبوون لە بەفیڕۆدانی هەلەکان، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی کە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یارییەکە بوو، لە خولەکی ٧١ سوودی لە ئاسیستێکی تۆنی کرووس وەرگرت و خۆی خزاندە نێو هێڵی سزاوە و گۆڵی بردنەوەی ییارییەکەی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، ڤینیسیۆس بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە ریکۆردی مێسی شکاند وەک بچووکترین یاریزان لە مێژووی کلاسیکۆ کە گۆڵ تۆماربکات لە تەمەنی ١٩ ساڵی و ٢٣٣ رۆژیدا، ماریانۆ دیاز لە خولەکی ٩٠ هاتەنێو یاریگە و لە خولەکی ٩٢ گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، بەو دوو گۆڵەش کوڕانی زیزۆ لەدوای دوو شکست، گەڕانەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.
فێدێریکۆ ڤالڤێردیش لەلایەن سپۆنسەری لالیگاوە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا
ریال مەدرید ئێستا خاوەنی ٥٦ خاڵە و پلەی یەکەمی لیگای وەرگرتەوە، بارسێلۆناش بە ٥٥ خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکەدایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close