
ئەحمەد شەرع:
كاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ عێراق مشتومڕ لەسەر مێژوویەک كۆتایی پێبهێنین کە نەوەکانی ئێستا تیایدا نەژیاون
باسک نێت
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە:
لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردوودا، سوریاو عێراق پەیوەندییەکی بەهێزیان بونیاد ناوە، بەتایبەتی لە بواری ئابوریدا، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دامەزراوە.
بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان سوریا و عێراق دەبێت لە پێش هەموو سیاسەتێكی ئارەزووە كەسییەكانەوە بێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرفراوانی ئەو پرسانەی کە هەردوو وڵات گرێدەدەن، بە دۆسییەكانی ئەمنی و ئابوریەكانیشەوە.
سوریا دەروازەیەکی دەریایی ستراتیژییە بۆ عێراق لەسەر دەریای ناوەڕاست، هەروەها رێڕەوێکی گرنگە کە رۆژئاوا بە عێراق و کەنداوی عەرەبیەوە دەبەستێتەوە.
جوڵەی گواستنەوەو بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بە خێرایی گەشەی کردووە؛ لە ماوەی شەش بۆ حەوت مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 100 هەزار بارهەڵگری ترانزێت بە سوریادا رۆیشتوون و گەشتیان بۆ عێراق کردووە یان بە خاکی سوریادا تێدەپەڕن بەرەو وڵاتانی دیکە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 40 هەزار بارهەڵگر هاوردەو هەناردەکردنیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووەو رۆیشتووە.
جەختمان لە پێویستی دووبارە بونیادنانەوەی بۆرییە نەوتی بۆ بانیاس کردەوە پێش قەیرانی گەرووی هورمز، بەهۆی گرنگییەکانی داهاتووی پڕۆژەكە بۆ عێراق و ئەو سوودانەی کە بە سوریاش دەیبەخشێت.
سوریا بە چاوی تائیفی و نەتەوەیی سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق ناکات؛ بەڵکو لە هاوبەشییە مێژوویی و ئابورییەکان و پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
لەنێو ئەو کەسانەی ئێستا لە عێراق دەستبەسەر کراون زیاتر لە سێ هەزار سوری هەن، هەندێکیان هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ رێکخراوێکەوە نییە، گفتوگۆکان لە ئارادایە بۆ پۆلێنکردنیان و هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارێتی سوریا بەرامبەریان و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.
لە ساڵی 2003دا لە سۆنگەی پەرۆشیم بۆ بەرگریکردن لە گەلی عێراق و روبەڕوبوونەوەی داگیرکاری ئەمریکی هاتمە عێراق، بێ ئەوەی پەیوەندییەکی رێکخراوەیی و سیاسی و سەربازی، یان ئەمنیم هەبێت، گەشتەکەك دەستپێشخەرییەکی کەسی بوو.
نزیکەی هەفتەیەک یان دە رۆژ پێش هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتمە عێراق، پاڵنەرەکەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەلی عێراق لەنێو ئەو قەیران و ئازارانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینی.
ژمارەیەك لەو كەسایەتیانەی لەگەڵم دەستگیركرابوون، ئێستا بەرپرسیارێتی سیاسییان لە عێراق هەیە.
کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە شەڕ و مشتومڕەکان لەبارەی مێژوویەک بهێنرێت کە نەوەکانی ئێستا ئەزموونیان نەکردووە.
زیادەڕۆیی لە لێکدانەوە بۆ رابردوو دەكرێت ببێتە هۆی مەترسی، لێکدانەوەی رووداوەکان لەسەر بنەمای ئارەزووی کەسی مەرج نییە رەنگدانەوەی واقیعی ئەو شتانە بێت کە ڕوویداوە.
پاڵپشتی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكەم بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، داوا لە هێزە سیاسییەکان دەكەم هاوکاری ئەم پرۆسەیە بکەن، بونیادنانی سوپای یەکگرتوو و بەهێز سەرچاوەی هێز و پاراستنە بۆ هەمووان.
ەفرە بالێی سەربازیی پەیوەست بە هێز وگرووپە سیاسییە جۆراوجۆرەکان دەوڵەت لاواز دەکات؛ چونكە دابەشکردنی دەسەڵاتی سەربازی لە نێوان چەندین لایەندا دەیانکاتە هاوبەش دەوڵەت لە بڕیاردان و دەیكاتە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی وسیستماتیك.




