
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی یان دوو سبەی مووچەی مانگی 10ی خەرج دەکرێت.
باسک نێت
ئەمڕۆ شەممە، ئیخلاس دلیمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، سبەی یان دوو سبەی مووچەی مانگی ١٠ خەرجدەکرێت و چونکە محەمەد شیاع سودانی بڕیاری خەرجکرندی داوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە مووچەی مانگی ١٠ـدا نییە و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی دەدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکدەبینەوە لە مانگی ١٢ و تاوەکو ئێستا موچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە و هاوشێوەی مانگەکانی پێشووش حکومەتی کاربەڕێکەر دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پشتگوێ خستووە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفەتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی مانگی ١٠ رەوانەی هەرێم بکات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.




