كوردستانهەواڵ

کۆمسیۆن پێویستی بە 42 هەزار کارمەند هەیە و دەتوانیت ناوت تۆمار بکەیت

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە و بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەیی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

باسک نێت
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستیی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان”.


وتەبێژی کۆمسیۆن، لەبارەی دیاریکردنی بڕی پارەی کارمەندان وتی، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە داهاتوودا بڕی پارەکە دیاریدەکات.
کۆمیسیۆن لە ڕۆژی 4-7-2024 جارێکی دیکە بۆ ماوەی 19 ڕۆژ فۆڕمی خۆتۆمارکردن کارا دەکاتەوە، ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە سەرووی 1969 بێت و کەمترین تەمەن لەدایکبووانی 2005 دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
لە هەمان کاتیشدا، بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەییش دەتوانن فۆڕمی بوون بە کارمەندی کۆمیسیۆن پڕبکەنەوە.
بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوەی چەندینجار هەڵبژاردن دواخرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close