كوردستانهەواڵ

بەشێک لە مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

بەشێک لە مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

باسک نێت

بەشێک لە مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەولێر.

وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستیکردووە بە دابینکردنی بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومی و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی لە کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو”.

پێشتر خالد شوانی وەزیری دادی عێراق، فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دڵنیاکردبوویەوە کە هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نییە ڕێگری بکات لە پێدانی مووچەی مانگانەیان.

ڕاشیگەیاند، “هەندێک تێبینی هەیە لەسەر ناوی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان کە وردبینییان بۆ دەکرێت، و هەموویان ئاڕاستە دەکرێن، جەختیشی کردەوە کە دوای لێکۆڵینەوەکان، مووچەی مانگانە دابین دەکرێت”.

پێشبینی دەكرێت وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی كاربەرێكەی هەرێمی كوردستان پێشكۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگەیەنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close