وەرزش

ڤیدیۆ؛ ریال مه‌درید نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی لالیگا

لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە ریاڵ بیتس دۆڕا و پێشەنگی ریزبەندی بۆ بەرشەلۆنە لەدەستدا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 27ی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەوری یانەى ریاڵ بیتس بوەوە.

ریاڵ بیتس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر ریاڵ مەدرید بەدەستهێنا.

دوو گۆڵەکەى ریاڵ بیتس سیدنی دا سیلڤا و کریستیان تیلۆ تۆماریانکرد و تاکەگۆڵەکەى ریاڵ مەدریدیش کەریم بنزیمە تۆماریکرد.

بەو شکستە ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بە 56 خاڵ مایەوەو نەیتوانی بگەرێتەوە بۆ پێشەنگ و بەجیاوازی دوو خاڵ کەوتە دواى بەرشەلۆنەوە کە ئەو بە 58 خاڵ ئێستا پێشەنگە و ریاڵ بیتسیش بە 33 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى دوانزەیەم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close