كوردستانهەواڵ

تەرمێك لە سنووری رواندز دۆزرایەوە

شەوی رابردوو تەرمێك لە سنووری قەزای رواندز دۆزرایەوە، پۆلیس رایدەگەیەنێت، ئەو كەسە دانیشتووی شاری ھەولێر بووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو ئاگادار كراونەتەوە بە بوونی رووداوێك لەسەر رێگای كاولۆكان- جندیان، لە سنووری قەزای رواندز، دوای گەیشتنی ھێزەكانیان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوتووە كە تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدایە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران،ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و دوای رووداوەكە ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا كراوە كە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، ئەو كەسە بەناوی (ك.ع. ا) لە دایكبووی 1978 شاری ھەولێر بووە و پیشەی كاسب بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close