
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق رۆژى 3ى حوزەیرانى بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى گشتى عێراق دیاریکرد.
باسک نێت
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رۆژى دووشەممەى داهاتوو 3ى حوزەیرانى 2024، دانیشتنێک بۆ پەسەندکردنی خشتەی بودجە ئەنجامدەدەن”.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کە ئاڕاستەى ئەندامانى پەرلەمان کراوە، “دانیشتنەکە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات”.
پەرلەمانى عێراق بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى 2024 وەرزى یاسادانانى بۆ ماوەى مانگێک و تاوەکو نۆى حوزەیران درێژکردووەتەوە، بەڵام زیاتر لە 80 پەرلەمانتار بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج چوونەتە سعودیە، ئەوەش پەسەندکردنى خشتەکانى بوجەى 2024 لە ماوەى درێژکراوەى وەرزى یاسادانان ئەستەم دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




