عێراقكوردستانهەواڵ

سبەی هێڵی پەیوەندی کارەبای نێوان عێراق ئوردن دەکەوێتە کار

باسک نێت

حسێن عەتا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کارەبای حکومەتی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە هێڵی پەیوەندی کارەبای نێوان عێراق ئوردن دەکەوێتە کار.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ‌هێڵەکە هاوبەش دەبێت لەنێوان وێستگەی ریشەی ئوردنی و وێستگەی روتبەی عێراقیدایە و هێزەکەی ١٣٢ کیلۆڤۆڵتە و بۆ ناوچەی روتبەی هاوسنور لەنێوان عێراق و ئوردن بەکاریدەهێنن.

لە ١١ـی شوباتی رابردوو، لە عەممان عێراق و ئوردن رێکککەوتنێکیان لە بواری کارەبادا واژووکرد کە تێیدا لە چوارچێوەی پلانی بازاڕی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبیدا بۆ وزە ئوردن ٤٠ مێگاوات کارەبا دەدات بە عێراق.

لایخۆشییەوە، ئاژانسی هەواڵی ئوردن لەزاری حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، وادەی کەوتنەکاری هێڵەکە شەممەیە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close