وەرزش

به‌ڤیدیۆ..مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاری دێربی لە مانچستەر سیتی بردەوە

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاری دێربی لە مانچستەر سیتی بردەوە.

لە دێربی شاری مانچستەر و لە هەفتەی ٢٩ ی خولی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات،گۆڵەکانیش ئەنتۆنی مارسیال و ماکتۆمینای لە خولەکەکانیی ٣٠ و ٩٦ تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،مانچستەر سیتی خاڵەکانی لە ٥٧ خاڵدا مایەوە و لە پلەی دووەم دەبینرێت، مان یونایتدیش خاڵەکانی گەیاندە ٤٥ خاڵ و خۆی گەیاندە پێنجەمی ڕیزبەندی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close