وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه و بوونی سێ حاڵه‌تی تری له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و یه‌ك شه‌مه 8 ئادار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له 31 شوێنی جیاواز ئێسته له كه‌ره‌نتینه‌ن هه‌زار و 128 هاووڵاتییه و هه‌زار و 790 هاووڵاتیی ده‌رچوون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو پشكنین بۆ 56 گومان‌لێكراو كراوه له هه‌ولێر 37 گومان‌لێكراو و سلێمانی 18 و دهۆك یه‌ك، له نێویاندا سێ كه‌س ئه‌نجامی پشكنینیان پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنانن كه یه‌كێكیان ژنێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵه و دوێنی له ئێران هاتووه‌ته‌وه و دانیشتووی هه‌ولێره و خوشكی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێییه و دوو تووشبووه‌كه‌ی تر پیاون و یه‌كێكیان به‌ركه‌وتووی ئه‌و مهلایهبوو كه گیانی له ده‌ست دا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە