وەرزش

ڤیدیۆ.. بایرن میونشن یاریی لوتکەى لە بروسیا دۆرتمۆند بردەوە

یانەى بایرن میونشن یاریی لوتکەى لە یانەى بروسیا دۆرتمۆند بردەوەو پێگەى خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە قایمتر کرد.

لە میانی یارییەکانی هەفتەى 28ی خولی ئەڵمانیا یانەى بایرن میونشن لە یاریی لوتکەدا لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى بروسیا دۆرتمۆند.

بایرن میونشن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر دۆرتمۆند بەدەستهێنا.

تاکە گۆڵەکەى یارییەکە جوشوا کیمیچ لەخولەکی 43 تۆماریکرد.

بەو بردنەوەیە بایرن میونشن کۆی خاڵەکانی بۆ 64 خاڵ بەرزکردەوەو بەجیاوازی حەوت خاڵ پێش یانەى دۆرتمۆند کەوت کە ئەو هێشتا لەپلەى دوەمدا ماوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close