جیهانهەواڵ

ئەمریکا..ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا 100 هەزاری تێپەڕاند

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا ڕایانگەیاند حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە سەرانسەری ئەمریکا ڕوو لە زیادبوونە و تا ئێستا 100 هەزار و ٣٠ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها تا ئێستا ملیۆنێک و 713 هەزار کەس لە ئەمریکا توشووی ڤایرۆسەکە بوون ،کە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە.

کۆی گشتی توشبوانی جیهان لە ئێستادا 5 ملیۆن و 637 هەزار و 544 کەسە،لە دوای ئەمریکاش بەڕازیل و ڕوسیا بە پلەی دووەم و سێهەم دێن.

هاوکات ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گەیشتۆتە 350 هەزار و لە دوای ئەمریکا بەریتانیا و پاشان ئیتاڵیا زۆرترین گیان لەدەستدانیان تۆمارکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەبەشێکی وڵاتان رێکارەکانی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ئاسایی کراوەتەوە،بەڵام تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بەردەوامە لە زیادبوون.

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close