عێراقكوردستانهەواڵ

پەروەردەى گەرمیان هەڕەشەى سزادان لەو مامۆستایانە دەکات بایکۆت ناشکێنن

باسک نێت – گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان نووسراوێکی بۆ سەرجەم پەروەردەکانی ئەو سنوورە ناردووە و داوا دەکات، ناوی ئەو مامۆستایانە بنێردرێت بۆ پەروەردە، کە ئامادە نین بگەڕێنەوەو دەست بە پرۆسەى خوێندن بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاندووە، نووسراوی ئاساییکردنەوەی دەوام و دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایاندا بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتى راشیگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکانیش دەکەینەوە رێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگیرێتەبەر لەسەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

یەکەم: پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پەیجی فەرمی قوتابخانەکانیانەوە ئاگاداری قوتابیان بکەنەوە کە دەوامی فەرمی لەمڕۆوە دەستی پێکردووە.

دووەم: لە گروپی تایبەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانتان خشتەی ڕۆژانەی وانەکان دابنێن و ئاگاداری مامۆستایان بکرێت بۆ پابەندبوون بەدەوام .

سێیەم: ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی ئامادەنین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام یاداشتێک بنووسن بەمەستی ئاگادار بوونمان.

چوارەم: ئەو مامۆستایانەی ئامادەنین دەوام بکەن بە لیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردەکان.

پێنجەم: ئەو مامۆستا وانەبێژسنری ئامادەنین بۆ دەوام بە لیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە .

شەشەم: سەرجەم سەرپەرشتیارەکان راسپێردراون سەردانی ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ بەدواداچونی دەستپێکردنەوەی دەوام

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close