
“هەر بژمێرێك زانیاریی كەسیی خێزانەكان بدركێنێ حەوت ساڵ زیندانیی دەكرێت”
باسک نێت
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی له عێراق:
رۆژی 17ی مانگ ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی:
رۆژانی 20 و 21ی مانگ پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ئاماده‌ییان هه‌بێت و ورده‌كاری بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌نێو فۆڕمی سه‌رژمێری هه‌ن و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام رۆژانی پێش 20ی مانگ ده‌توانرێت ته‌نیا كه‌سێك له ماڵ ئاماده بێت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی لابێت.
له سه‌رژمێرییدا هه‌موو زانیاریی خێزانی تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام به‌پێی یاسا كه‌س بۆی نییه زانیاری كه‌سی بدركێنێ و كام به‌رپرس له عێراق زۆر گه‌وره‌یه، داوای زانیاری بكات پێی ناده‌ین.
هه‌ر كارمه‌ندێك، هه‌ر بژمێرێك زانیاری بدركێنێ، ئه‌وه به‌پێی یاسا 7 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و سزای ماددیش هه‌یه.
هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ زانیارییه‌كی تاكه‌كه‌سی و خێزانی بڵاو ناكرێته‌وه‌و ده‌چێته سه‌ر سێرڤه‌رێك، کە له ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر به‌هێزه و دزه‌یان پێ ناكرێت.




