عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ناردنی هێز بۆ هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی پێشوەختەی هێزەکانی زێرەڤانی هەرێمی کوردستان هێزێکی سەر بە لیوای یەکی سنوری عێراقی رەوانەی خالی سفری سنوری هاوبەشی عێراق و تورکیا کران لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێری لە پێناو بەرەنگاربونەوەی لەیاسا دەرچوەکان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق و بە سەرپەرشتی فەرماندەی هێزەکانی سنور، هێزێکی لیوای یەکی سنور رەوانەی خالی سفری سنوری نێوان عێراق و تورکیا کران لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی.

ئاماژە بەوەشکراوە، رەوانەکردنی ئەو هێزە لە پێناو پاراستنی تەواوی سنوری عێراقییە لەگەڵ سنوری هاوبەشی وڵاتةی دراوسێ و بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر لەگەڵ هێزەکانی زێرەڤانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی هەبوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لەو ناوچە سنورییانە بنکەی سەربازی پێکهاتو لە ئامێری پێشکەوتو بنیاد دەنرێت، ئەمەش وەک هەولێک، لە پێناو رێگریکردن لە حاڵەتە گومانلێکراوەکان و بەرەنگاربونەوەی لە یاسادەرچوەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close