عێراقهەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ مووشەک و درۆن خستەکار.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیڕامی خستەکار کە لەسنووری باڵیۆزخانە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەپارێزێت.

باسک نێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سیستمەکە تاقیکراوەتەوە، بڕیارە کاتژمێر ٩ جارێکی دیکە تاقیبکرێتەوە، هەر لەبەرئەوە داوا لە دانیشتووانی ناوچەی کەڕادە کراوە لە پەنجەرەکانیان دووربکەونەوە.

سیستمی دژە مووشەکی سیڕام، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سیستمەکە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەیە و چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان لەو رێگەیەوە تێکشکاندووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close