عێراقكوردستانهەواڵ

سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سبەی یەکشەممە کۆبونەوەیەک ڕێکخبات بۆ دەنگدان لەسەر داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەمواری یاسای بودجهی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲٤.

بەگوێرەی زانیاریەکان داواکاریەکە جیاکردنەوەی خەرجی موچەی فەرمانبەرانە لە خەرجی فیعلی و گواستنەوەیەتی بۆ خەرجی حاکیمە، هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق.

تا ئیستا بە فەرمی وردەکاری دانیشتنی سبەی نەخراوەتە ڕوو، بەڵام بەشێوەی ئاسایی ڕۆژانی سێشەممە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close