
ئەمڕۆ گه‌ڕی پێنجەمی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت
باسک نێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئایاری 2025، گه‌ڕێكی پێنجەمی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له “ڕۆما”ی پایته‌ختی ئیتاڵیا دەکرێت.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، 23ـی ئایار له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆ بوونەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




