
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ نیوه‌ی زیندانیانی سیاسی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ئێران رایگه‌یاندووه، نیوه‌ی زیندانیانی سیاسی له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌و لێبوردنه ده‌یانگرێته‌وه و ئازاد ده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی هه‌تاوی ئێران، 10 هه‌زار زیندانی سیاسی ئازاد ده‌كرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە