كوردستانهەواڵ

زیانەكانی ئاگرەكەی پاڵاوگەكەی سەر رێگای هەولێر-گوێڕ راگەیەندرا

باسک نێت

زیانەكانی ئاگرەكەی پاڵاوگەكەی سەر رێگای هەولێر-گوێڕ راگەیەندرا، كە 10 كارمەندی بەرگریی شارستانی برینداربوون، هەروەها هەشت ئۆتۆمبێل سووتاون، هاوكات لە كۆگاكەدا 100 تانكی لێیە كە هەریەكیان توانای هەڵگرتنی 100 هەزار لیتر مادەیان هەیە.


ئەو كۆگایە زیاتر لە 100 تانكی تێدایە کە هەریەکەیان 100هەزار لیتر دەگرن. هەروەها سی حەوزی هەن، کە هەریەکەیان 18 هەزار تۆنی نەوتی خام و رەساسی تێدابووە.
لەگەڵ ئەوشدا، دوێنێ 80 بارهەڵگری باری تازە گەیشتوونەتە کۆگاکە کە هەریەکەیان ٣٦ هەزار لیتریان نەوتی خامیان تێدابووە.


زیاتر لە 35 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كاتژمێری نۆی شەوی رابردووەوە، سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی گەورەی ئاگرەكە نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت و تا ئێستا بەردەوامە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close