
بەگوێرەی خشتەکانی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕالی بڕیارە هەفتەی داهاتوو 25ی ئابی 2024 ، بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کۆببێتەوە
باسک نێت
سکاڵاکە لەلایەن (یونامی) و سادق عەلی ئەسغەر حوسێنی، بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی نێردەکە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە .
لە دادگای فیدڕالێ داواکراوە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سێ یاسا، کە بەشێکیان بە پشتبەستنە بە رێککەوتننامە نێوەدەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی نێودەوڵەتیی زەوینییەوە، هەڵبوەشێندرێنەوە.
بەپێی سکاڵانەمەکە چوار داواکارییەکە بریتین لە:
1- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی جێبەجێکردنی یاسای گومرکی ژمارە 23ـی ساڵی 1984ـی بەکار و هەمواری جێبەجێکردنی رێسا گومرکییە کارپێکراوەکانی تایبەت بە سیستەمی گواستنەوە (ترانزێت).
2- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی یاسای ئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتننامەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی زەوینیی ژمارە 6ـی ساڵی 1975ـی کارپێکراو.
3- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی جێبەجێکردنی یاسای پەسندکردنی رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی زەوینی لەنێوان عێراق و تورکیا ژمارە 193ـی ساڵی 1980ـی بەرکار.
4 – دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ پابەندکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەدەخەنەکردن و سنووردارنەکردنی ئەو کەرەستانەی بۆ نێردەکە و سەنتەرە پزیشکییەکەی لە عێراق دێن، بەپێی یاساکانی سەرەوەی ئاماژە بۆ کراو لە سکاڵاکە.