جیهانهەواڵ

جۆبایدن:ترەمپ دیكتاتۆرەو بەمەرجی بردنەوە ئەنجامەكان قبوڵدەكات

جۆبایدن:
ترەمپ دیكتاتۆرەو بەمەرجی بردنەوە ئەنجامەكان قبوڵدەكات
دۆناڵد ترمپ:
حزبەكەی بایدن كودەتای بەسەردا كردو هاریسی جێگریان لە شوێنی كاندیدكرد
باسک نێت
جۆبایدن, سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لەمیانی وتەیەكدا كە لە كۆنگرەی دیموكراتەكان پیشَكەشیكرد رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی پێشوو, ئەمریكای كرد بە دەوڵەتێكی شكستخوارد, وتیشی: ترەمپ دەڵێت, ئەگەر نەیباتەوە ئەنجامەكان قبوڵناكات, ئەوەش تەنها دیكتاتۆرەكان دەیڵێن, متمانەی خۆشی بە بردنەوەی كامالا هاریسی جێگری دەربڕی, كە كاندیدی دیموكراتەكانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
بایدن, پێش وتارەكەی, لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) وەڵامی ترەمپی دایەوە, كە رایگەیاندبوو, بایدن لە لوتكەی حزبەكەیدا كودەتای سەردا كرا, بایدن وتی: هاوسەنگی ترەمپ جێگەی گومانە.
دۆناڵد ترەمپ, كاندیدی كۆماریەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا, پێشتر لەبارەی رێكخستنی كۆنگرەی دیموكراتەكان رایگەیاند: كۆنگرەكە ساختەیەو بایدن كودەتای بەسەردا كرا, كامالا هاریس جێگری, كرا بە كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close