ئابووریجیهان

بەهۆی ڕووداوەکەی ئێران، نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەهۆی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە و مردنی سەرجەم سەرنشینانی، تمەنی ئێرانی، زیاتر لە 8% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

باسک نێت

هەر دوێنێ یەکشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕی نافەرمیدا، لە پاشخانی هەواڵەکان سەبارەت بە چارەنووسی نادیاری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، لە ڕۆژئاوای وڵات، نرخی دۆلار لە ئاستی 57 هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک، گەیشتە سەرووی ئاستی 62 هەزار تمەن، ئەمەش لە مامەڵەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی دووشەممەدا.

دابەزینی نرخی تمەن دوای چەند ڕۆژێک دێت لە بوژانەوەی بەرامبەر بە دۆلار، ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی دراوی ئەمەریکی لە پاشخانی گرژییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئیسرائیل بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 70 هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک، بەڵام لەگەڵ دابەزینی ئاستی گرژییەکان دەستی بە دابەزین کرد، گەیشتە 57 هەزار تمەن .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close