
سبەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین قسەدەکەن
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
سبەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین قسە دەكەم، چونكە هەفتەی ڕابردوو شتی زۆر باش ڕوویان داوە.
لەگەڵ پوتن قسە دەكەم بزانم دەتوانین كۆتایی بەو شەڕە بهێنن یان نا، لەوانەیە بتوانین، لەوانەشە نەتوانین، بەڵام شانسێكی باشمان هەیە، كە بتوانین.
لەبارەی خاك و چەكی ئەتۆمیش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا دەكەم.
هاوكات، ستیڤ ویتكۆف، دیپلۆماتكاری ئەمریكا بە كەناڵی سی ئێن ئێنی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی فشار دەخاتە سەر ڕووسیا بۆ قبوڵكردنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراین، هەروەها مۆسكۆ و كیێڤ دەیانەوێت ئەم شەڕە كۆتایی پێبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە