كوردستانهەواڵ

وەرگرتنی دوو پۆستی سەرۆکی زانکۆ ڕاگەیەندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەیەنین و هەرکەس مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت سی ڤیی خۆی پێشکێش بکات، دەشڵێت، پۆستەکان بۆ سەرۆکی زانکۆکانی گەرمیان و هەڵەبجەن و بۆ جاری یەکەمە رادەگەیێندرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حکومەتی کاربەڕێکەر لە ڕاگەیەندراواێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى (سەرۆکى زانکۆى گەرمیان) و (سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکێش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکێش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمەڵێک مەرجی دیاریکردووە و کە پێویستە زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، بەپێی خوێندنی باڵا هەبێت، هەلى زیاتر بۆ پێشکێشکار دەڕەخسێنێت.

ئاشکراشیکردووە، دوایین کات بۆ پێشکێشکردنی سی ڤی و پوختەی راژەی کۆتایی دەوام، رۆژی پێنجشەممە، 29ـی شوباتی ئەم ساڵ دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close