جیهانهەواڵ

دیبلۆماتكارێكی فەرەنسی بەهۆی بۆردومانەكانی رژێمی زاێۆنیەوە نییەوە کوژرا.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرای كرد ، دیبلۆماتكارێكی فەرەنسا پاش برینداربوونی لە بۆردومانی رژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە گیانی لەدەستدا.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە ، رۆژی چوارشەممەی رابردوو سوپای رژێمی زایۆنی مالێكیان لە رەفەح بوردومان كردووە كە دیلبۆماتكارێكی فەرەنسی و دوو لە هاوكارەكانی تێدابوون و برینداربوون.

فەرەنسا ئاشكرای كرد بە هۆی سەختی برینەكەی رۆژی رابردوو دیبلۆماتكارە فەرەنسیەكەی گیانی لەدەستداوە.

وزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ناوی ئەو دیبلۆماتكارەی ئاشكرا ناكات و تەنیا دەڵێت كە لە ساڵی 2002وە چووەتە غەززە و لەوێ كاری بۆ فەرەنسا كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close