
میدیاکانی سوریا
دوای لەشکرکێشی سوپای ئیسرائیل بۆ ناوچەکە، لە رێگەی تۆپخانەکانیانەوە ئیسرائیل بۆردومانی گوندی بەیت جان لە لادێکانی دیمەشق کردوە و بەهۆیەوە نۆ کەس کوژراون و شەش سەربازی ئیسرائیلیش بریندارن.
تۆپبارانەکە دوای ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیل بووە لەکاتی لەشکرکێشیان بۆ شارۆچکەی بەیت ئەلجان، کە بەهۆیەوە پێکدادان لەگەڵ دانیشتوانی ئەو شارە رویداوە.
سوپای ئیسرائیل: باسک نێت
بەهۆی پێکدادانەکانی شارۆچکەی بەیت جان لە نزیک دیمەشق شەش سەرباز برینداربوون و باری تەندروستی سیانیان ناجێگیرە.
بە ووتەی سوپای ئیسرائیل هۆکاری ئۆپراسیۆنەکەیان ئەوەبوە، کە تۆمەتباران لە گوندی بەیت جان چالاکییان ئەنجامدا و بەشدارییان لە پەرەپێدانی پیلانی تیرۆریستی دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




