
ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشكرای كرد، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 81% بەرزبوەتەوە و بڕی زیاتر لە 21 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 22-11-2025 تاوەکو ڕۆژی هەینی، 28-11-2025، بریتییە لە 21 ملیارو 764 ملیۆن و 367 هەزار دینار.
مەڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لەكاتێكدایە كەداهاتی هەفتەی ڕابردوو 11 ملیارو 969 ملیۆن و 694 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بەهەفتەی رابردوو نزیکەی 10 ملیار دینار زیادیکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



