
نەتەوەیەكگرتووەكان : باسک نێت
بەهۆی ئەو جەنگەی كە ماوەی سێ ساڵە لە نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، زیاتر لە 21 ملیۆن هاووڵاتیی سودانی ڕووبەڕووی برسێتی توند بوونەتەوە.
لەو ناوچانەی كە جەنگ تێیدا هێور بوەتەوە، ڕێكخراوە مرۆییەكان توانیویانە خواردن بگەیەننە لێقەوماوان و هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی ئەو ناوچانە نەماوە، بەڵام چەندین ناوچەی دیكە كە جەنگ تێیدا بەردەوامە خەڵكەكەی ڕووبەڕووی مەترسی جدی بوونەتەوە.
بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی بەردەوامبوونی جەنگەوە نزیكەی 20 ملیۆن كەس لە ناوچەكانی جەنگەوە ئاوارەبوون و، مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنانی دیكەش هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



